| |
| 17 خرداد 1386 |
| هێرشکردنه سه‌ر 2 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه! |
شه‌وی دوو شه‌ممه 4 -06-2007 دوو په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی دانیشتووی شاری ئاکسارای له تورکیه به ناوه‌کانی ئیسمائیل ئه‌زیمی و نه‌جمه‌د‌ین نووری که بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆیان تا دوواین کاتژمێره‌کانی شه‌و کاریان ده‌کرد له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه له لایه‌ن 5 که‌سی نه‌ناسراوه‌وه که به وته‌ی خۆیان به ماشینێکی سواری له شوێنیانه‌وه بووه به دار هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر و له کاتێکیش‌دا که په‌نایان بۆ گه‌شتی پۆلیسیش بردبوو هه‌ر له به‌ر چاوی پۆلیسه‌کانه‌وه به چه‌قو لێان ده‌ده‌ن و به سه‌ختی بریندار ده‌کرێن . به وته‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره کورده بریندارانه پۆلیس له کاتی په‌نا بۆ بردنیان دا هیچ کارێکی بۆ به‌رگری له‌وان نه‌کردوه و ته‌نانه‌ت کاتی هاتنی ئامبۆڵانس و هه‌وا‌ڵنێره‌کانیش ئیزنی باسکردنی ڕووداوه‌که‌یان پێ نه‌داون . ئه‌وان ده‌ڵێن له نه‌خۆشخانه‌شدا پۆڵیس به شێوه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه به‌رخۆردی له‌گه‌ڵ کردوون و پێان گوتوون نابێ باسی ڕووداوه‌که به‌و جۆره که بووه بکرێ.واته نابێ هیچ شکایه‌تێک له پۆلیس بکه‌ن.
ئه‌و یه‌که‌م جار نیه که ڕووداوی ئاوه‌ها له تورکیه و دژ به په‌نابه‌رانی کورد و ئێرانی ڕوو بدات.ئه‌وه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش بوو که هێرش کرایه سه‌ر په‌نابه‌رێکی ئێرانی و چه‌ند مانگ پێشتریش په‌نابه‌رێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به ناوی ئه‌یوب ئه‌مینی به زه‌ربی چه‌قۆ کوژرا و پۆلیسی تورک هه‌وڵیان داوه ڕووداوه‌که به کێشه‌یه‌کی ناۆخۆیی په‌نابه‌ران له قه‌ڵه‌م بدات. بۆ جارێکی دیکه ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌ری ده‌خا که چ له لایه‌ن به کرێ گیراوانی کوماری ئیسلامی چ له لایه‌ن تورکه شوینیسته‌کانه‌وه مه‌ترسی به‌رده‌وام له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی بیانی و به‌تایبه‌ت کورد و ئێرانی له تورکیه‌دا هه‌یه و هه‌میشه‌ش ده‌وڵه‌تی تورکیه و ڕێکخراوی به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوانه بێده‌نگ ڕاده‌وه‌ستن |
|
| |
| 18 تیر 1385 |
|
هێشتا داخی برینی له ده‌ست چوونی قاسمی جوانه‌مه‌رگ له سه‌ر دڵمان ئارامی نه‌گرتبوه‌وه که داخ و برینێکی دیکه‌ی به‌سه‌ر دا هات و هه‌واڵی کۆچی دوایی کاک ' شهاب خلیلی' په‌نابه‌ری که‌یسی ناسراو به شمال عراق دانیشتووی شاری کاستامۆنو مان پێ گه‌یشت.ناوبراو به هۆ‌ی ڕاوه‌ستانی دڵی خۆشی نه‌دیوی کۆچی دوایی کردوه و 2 منداڵی به دوای خۆی دا جێ هێشتوه
08/07/2006
-----------------------
ڕۆژی په‌نج شه‌ممه 06/07/2006 له لایه‌ن پۆلیسی شاره‌کانی چانکری ، نه‌و شه‌هیر و ئا‌فیون ه‌وه به په‌نابه‌رانی که‌یسی ناسراو به شماڵ عراق ڕاگه‌یندراوه که نه‌خۆشه‌کان و ئه‌و که‌سانه که خزمیان له ده‌ره‌وه هه‌یه به‌و شه‌رته‌ی که ڕێزیان بۆ یاساکانی تورکیه دانابێ و یوئێن کاریان بۆ بکا ئیجازه‌ی ڕاگواستنیان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م پێ ده‌درێ
------------------------------------------
به داخ و که‌سه‌رێکی فراوانه‌وه یه‌کێک له په‌نابه‌رانی که‌یسی ناسراو به شماڵ عراق به ناوی 'قاسم مام حسینی' کوڕی مام شه‌ریف دانیشتوی شاری نه‌وشه‌هیر(تورکیه)سه‌عات 10 ی شه‌و له کاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر کار به هۆ‌ی کاره‌ساتی لێدانی ماشین گیانی له ده‌ست دا. قاسمی جوانه‌مه‌رگ 15 ساڵ ته‌مه‌نی بوو و له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا ماوه‌ی 4 ساڵه له تورکیه دا چاوه‌ڕوانی به‌ڕێکرانن بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م ناو براو بۆ دابین کردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌که‌ی ماوه‌یه‌که سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه بوونی کار بۆ په‌نابه‌ران کاری شه‌وانه‌ی ده‌کرد
سه‌ره خۆشی خۆمان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه ، دۆستان و هاوچاره‌نووسانی ناوبراو ده‌که‌ین
02/07/2006 |
|
| |
| 24 اسفند 1384 |
|
هێرشی پولیس بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه
نیزیک به 200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له که‌یسی ناسراو به شمال عراق که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به 5 ساڵ پشتگوێ خرانی چاره‌نووسیان له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و ڕێگا گرتنی ده‌وڵه‌تی تورکیه له نیشته‌جێکرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا چووبونه به‌ر ده‌م نووسینگه‌ی ئه‌و کومیساریا له ئانکارا دا و له یه‌که‌م سه‌عاته‌کانی به‌یانی‌یه‌وه داوا له به‌رپرسانی کومیساریای په‌نابه‌ران ده‌که‌ن وه‌ڵامی داواکاری‌یه‌کانیان بده‌نه‌وه . به‌ڵام به داخه‌وه وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه داوا له پولیس کرا بۆ بڵاوه پێکردنیان بێنه مه‌یدان و به سه‌دان پولیسی سه‌رتا پێ ئاسن و چه‌ک به‌ر بوونه گیانی ژن و منداڵ و پیاوی ناڕازی پاش لێدانێکی زۆر هه‌موویان قۆڵبه‌ستکردن و براونه‌ته شوێنی نادیار.
داوا له هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخورانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ، ڕێکخراوی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و حیزبه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان ده‌که‌ین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌ی پولیسی تورکیه ده‌رببڕن و داوای ئازادی گیراوه‌کان بکه‌ن.
15/03/2006
یه‌که‌ی هه‌واڵده‌ری په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره تێلێفونی 2 که‌س له گیراوه‌کانه‌وه بکه‌ن
00905552066734 فرهاد 00905553876589 جه‌میل
|
|
| |
| 24 اسفند 1384 |
|
بانگه‌وازبۆ کورده‌کانی دانیشتوی سویس
به‌ڕێزان ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ڕؤژی جومعه ١٧ مارس ڕێپێوانێک له شاری ژن‌و له به‌رده‌م مقه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به مه‌به‌ستی پشتگیری کردن له ١٢٠٠ په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه (که‌یسی ناسراو به شومال عێراق) به‌ڕێوه به‌ڕیوه ده‌چێت. داوا له هه‌مو کوردێکی دڵسۆز ده‌که‌ین که له‌و ڕێپێوانه‌دا به‌شدار بن. به‌شداری کردنتان نیشانه‌ی هاوخه‌میه له‌گه‌ل ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا.
له‌گه‌ڵ ڕێزی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه/ لقی سویس
کات/ سه‌عات١٤
شوێن/ به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (ژن‌و)
|
|
| |
| 23 اسفند 1384 |
|
چاوپێکه‌وتنی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکرات له‌گه‌ل کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران(UNHCR) له ژنێڤ
********************************
ئاگاداری
پلیسی سوئد ئیجازه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی به‌ر ده‌م باره‌گای کومیساریای په‌نابه‌ران بۆ پێشتگری له 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی که بۆ ڕۆژانی 17 تا 20 ی ئه‌م مانگه ئاماده‌کاری بۆ کرابوو خسته ڕێکه‌و‌تی 24/03/2006 |
|
| |
| 21 اسفند 1384 |
|
| نامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان بۆ کوفی عه‌نان سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پشتگری 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه |
|
| |
| 16 اسفند 1384 |
|
سوپاسنامه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه بۆ یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان
به‌ڕێزان ژنانی دیموکرات و ئازادیخۆازی کوردستان و ئێران ئێمه 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه- که‌یسی ناسراو به شمال عراق ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه چاوه‌ڕوانی نیشته‌جێکران له وڵاتانی په‌نابه‌ر وه‌رگرداین و له ژێر ئه‌سته‌مترین مه‌رجه‌کانی ژیانی غوربه‌ت و نامۆیی و پاش ساڵانێک خه‌بات له ڕێگای ئازادی و دێموکراسی دا ، ته‌نیا ئاواته‌کانی ئه‌وڕۆمان بوه‌ته ڕزگار بوون له‌و زیندانه گه‌وره‌یه که به تورکیه ناو ده‌برێ.
ژنانی پێشڕه‌و و مافخۆاز لێره‌وه و له تارمای چاره‌نووسێکی نادیاروه که چاوه‌ڕوانمانه ئه‌و ده‌سته‌ی هیوا و پشتگریتان که هاتوه‌ته هانامانه‌وه به گه‌رمی ده‌یگوشین وله کانگای دڵه‌وه و له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی 8 ی مارس ئه‌و ڕۆژه‌ی که به هیمه‌تی تێکوشه‌رانی وه‌کو ئێوه له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا نه‌خشی به‌ستوه ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خۆازین و هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ئێوه بۆ ڕزگاری ئه‌م کۆمه‌ڵه 1200 که‌سی‌یه‌مان هه‌ڵی ده‌گرن ببێته وێنه بۆ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بۆ ده‌ربازبوونمان له‌م جه‌حه‌ننه‌مه‌ی تێداین.
سوپاس بۆ پشتگری و پشتیوانی‌تان
07/03/2006
له لایه‌ن په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق |
|
| |
| 16 اسفند 1384 |
|
سوپاسنامه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه بۆ یه‌کیه‌تی لاوانی دیمۆکراتی کوردستان
به‌ڕێزان لاوانی دیموکرات و ئازادیخۆازی کوردستان و ئێران ئێمه 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه- که‌یسی ناسراو به شمال عراق ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه چاوه‌ڕوانی نیشته‌جێکران له وڵاتانی په‌نابه‌ر وه‌رگرداین و له ژێر ئه‌سته‌مترین مه‌رجه‌کانی ژیانی غوربه‌ت و نامۆیی و پاش ساڵانێک خه‌بات له ڕێگای ئازادی و دێموکراسی دا ، ته‌نیا ئاواته‌کانی ئه‌وڕۆمان بوه‌ته ڕزگار بوون له‌و زیندانه گه‌وره‌یه که به تورکیه ناو ده‌برێ.
لاوانی پێشڕه‌و و مافخۆاز لێره‌وه و له تارمای چاره‌نووسێکی نادیاروه که چاوه‌ڕوانمانه ئه‌و ده‌سته‌ی هیوا و پشتگریتان که هاتوه‌ته هانامانه‌وه به گه‌رمی ده‌یگوشین وله کانگای دڵه‌وه ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خۆازین و هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ئێوه بۆ ڕزگاری ئه‌م کۆمه‌ڵه 1200 که‌سی‌یه‌مان هه‌ڵی ده‌گرن ببێته وێنه بۆ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بۆ ده‌ربازبوونمان له‌م جه‌حه‌ننه‌مه‌ی تێداین.
سوپاس بۆ پشتگری و پشتیوانی‌تان
07/03/2006
له لایه‌ن په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق |
|
| |
| 16 اسفند 1384 |
| ئاگاداری |
|
پاش بانگه‌وازی په‌نابه‌ران بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانی پشتیوانی له 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق ، یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاماده‌کاری خۆیان بۆ به‌شداری چالاکانه له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ده‌ربڕی و داوایان له هه‌موو لا‌یه‌نێک کردوه که به‌شداری چالاکانه‌یان له و حه‌ره‌که‌ته‌دا هه‌بێ.
|
|
| |
| 15 اسفند 1384 |
| فراخوان پناهندگان کرد ایرانی در ترکیه- کیس موسوم به شمال عراق |
1200 پناهنده کرد ایرانی در فاصله سالهای 2001 تا 2003 میلادی جهت پناهندگی و اسکاندهی در کشور سوم از کردستان عراق به ترکیه گریختند و خود را به دفتر کمیساریای عالی پناهندگان سازمان ملل در این کشور معرفی نمودند
اما متاسفانه با گذشت بیش از 5 سال از ورودشان و با وجود اعلان رسمی کمیساریای پناهندگان مبنی بر قبولی پناهندگی آنها در 04/12/2003 اقدامی جددی در جهت بهبود وضعیتشان و انتقال به کشور سوم انجام نگرفته است . از سوی دیگر حکومت ترکیه در یک موضع گیری جدی مخالفت خود را نسبت به اسکاندهی این پناهندگان در کشورهای پناهنده پذیر اعلام داشته است و حکومت این کشور تا به امروز هم این گروه 1200 نفری را که مرکب از زن و بچه و مردان هستند به عنوان پناهنده یا پناهجو نمی شناسد و اقامنشان را در ترکیه در زیر قانون "یابانجی"خارجی ها در ترکیه منوط به پرداخت هزینه ای ممکن ساخته است.
سرنوشت این گروه که اکثرا از اعضا و فعالان سازمانهای سیاسی کرد و ایرانی بوده اند نامشخص بوده و در صورت ادامه این وضعیت و پایان دوره اقامت موقتشان در ترکیه با توجه به توافقات مشکوک قبلی حکومت ترکیه و کمیساریای عالی پناهندگان آینده ناامید کننده ای در انتظارشان می باشد.
آخرین امید آنان به اقدامات حمایتی شما و فشارهای همه جانبه بر کمیساریای عالی پناهندگان و دولت ترکیه بسته شده و از کلیه احزاب، سازمانهای سیاسی و حقوقی ، مدافعین حقوق پناهندگی و هر انسان آزادیخواه و خیر اندیشی انتظار دارند در یک حرکت جمعی وهماهنگ در مقابل سیاستهای ضد انسانی کمیساریای پناهندگان و موضعگیری مشکوک دولت ترکیه که سرنوشت این گروه را به آینده نامعلومی سوق می دهد به حمایتشان برخیزید و از آنها که دورانی از عمر خود را صرف مبارزه در راه آزادی و برقراری دمکراسی در میهنمان کرده اند پشتیبانی نمایید.
شما می توانید با حضور در تجمعات اعتراضی که قرار است در فاصله روزهای 17 تا 20 این ماه
(17-20/03/2006) از طرف کمیته های حمایت از این پناهندگان در پایتخت کشورهای سویس و سوئد در برابر دفتر کمیساریای عالی پناهندگان سازمان ملل متحد و سفارتخانه های ترکیه تشکیل شوند گامی عملی در پشتیبانی از این گروه 1200 نفره بردارید.
06/03/2006
جهت هماهنگی می توانید با این شماره و مایلها تماس حاصل فرمائید
سویس :»» عثمان تازیک تلفن 0041765641929
chak_penaberan@yahoo.com
سوئد :»» نعمت سروری تلفن 0046735960473
info@kelashin.com
|
|
| |
| 13 اسفند 1384 |
| بانگه‌واز |
1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵانی 2001 تا 2003 دا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری و نیشته‌جێ کران له وڵاتی سێ‌هه‌م له کوردستانی عێراقه‌وه چوونه‌ته وڵاتی تورکیه و تا ئێستا له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هیچ هه‌نگاوێکی جیددی‌یان بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و سه‌ره‌ڕای به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی کار و باری نیشته‌جێ کرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا، که‌مترین پێویستی‌یه ماددی و پزشکی‌یه‌کانیان بۆ دابین نه‌کراوه‌و و هه‌زینه‌ی ئێقامه‌ته‌که‌یان له تورکیه که کومیساریای په‌نابه‌ران وه ئه‌ستوی گرتوه بۆیان دابین نه‌کراوه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیه سه‌ره‌ڕای ئیمزاکردنی ڕێکه‌تننامه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار به مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه تا ئێستا ئه‌م گرووپه 1200 که‌سی‌یه‌ی به په‌نابه‌ر یا په‌ناخواز به ڕه‌سمی نه‌ناسیوه و ته‌نیا له ژێر ناوی "یابانجی"خارجی دا ئیجازه‌ی مانه‌وه‌ی کاتی پێداون و تا هه‌ر کات که حکومه‌ته‌که‌یان پێ خۆش بێ ئیجازه‌ی مانه‌وه‌یان پێ‌ئه‌ده‌ن . گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و حکومه‌ته به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاندوه که به‌م 1200 په‌نابه‌ره ئیجازه نادا له خاکی تورکیه‌وه به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م به‌ڕێ بکرێن و به‌م چه‌شنه ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه ئه‌و گرووپه که له ژن و منداڵ و پیاو پێک هاتوه و به گشتی ئه‌ندامی پێشووی ڕێکخراوه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان بوون له بار و دۆخێکی نادیار دا و له ژێر ئه‌سته‌م ترین مه‌رجه‌کانی ژیان دا چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌یه‌کن که به پشتگری هه‌مه لایه‌نه ده‌کرێته‌وه و پێویستی به هه‌نگاوی به کرده‌وه و جیددی هه‌یه.
کومیته‌ی پشتگری له‌و په‌نابه‌رانه له وڵاتی سوئد به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێکی به کرده‌وه بۆ ڕوون کرانه‌وه‌ی چاره‌نووسی نادیاری ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره و بۆ گوشار خستنه‌سه‌ری کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و حکوومه‌تی تورکیه له مه‌ڕ ڕاگواستنیان بۆ وڵاتانی په‌نابه‌ر وه‌رگر، له ماوه‌ی 17تا 20ی ئه‌م مانگه دا(17-20/03/2006) هاوکات له گه‌ڵ خۆپیشاندانی وڵاتی سوئیس خۆپیشاندانێک له Stockholm(ئێستوکهۆڵم) له به‌ر ده‌م باره‌گای کومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کار و باری په‌نابه‌ران و دواتریش له به‌ر ده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیه له وڵاتی سوئد دا پێک دێنێ . ئه‌و کومیته‌یه داوا له هه‌موو دوستان ، خزمان و دڵسوزانی ئه‌و په‌نابه‌رانه، ڕێکخراوه په‌نابه‌ری‌یه‌کان و حیزب و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌کان ده‌کا به به‌شداری خۆیان هه‌نگاوێک بۆ ڕزگاری 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه هه‌ڵگرن.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌و باره‌وه به‌و ژماره تێلێفونه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به کاک "نعمت سروری" له وڵاتی سوئد
0046735960473 info@kelashin.com |
|
| |
| 12 اسفند 1384 |
| به دلیل تحریم امضا پناهندگان روانه دادگاه می شوند! |
بیش از یک ماه از تحریم امضا و حضور و غیاب در پاسگاههای پلیس از جانب پناهندگان کرد ایرانی در ترکیه(کیس موسوم به شمال عراق) می گذرد.
این حرکت اعتراضی که در برابر بی توجهی به خواستها و سرنوشتشان از طرف کمیساریای عالی پناهندگان و ممانعت آشکار دولت ترکیه از اسکاندهی شان در کشور سوم سر بر آورده با عکس العمل تند پلیس مواجه گشته است.
در شهر "کونیا" پلیس به پناهندگان اعلام داشته از روز دو شنبه آینده (06/03/2006) پناهندگان روانه دادگاه می شوند تا به اتهام فرار از امضا روزانه و سرپیچی از دستورات پلیس محاکمه شوند.
03/03/2006
خبر از؛ عباس
Tel:0090 555 651 79 53 |
|
| |
| 12 اسفند 1384 |
| په‌نابه‌ران به بۆنه‌ی ته‌حریمی ئیمزاوه ده‌درێنه دادگا! |
مانگکێک له ته‌حریمی ئیمزا و نه‌چوون بۆ بنکه‌کانی پولیس له لایه‌ن به‌شێکی زۆری په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه( که‌یسی ناسراو به شمال عراق) تێ‌په‌ڕیوه .
ئه‌و کرده‌وه ناڕه‌زای‌یه که له به‌رامبه‌ر پشت گوێ خرانی داواکاری و چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و پێشگرتنی ده‌ڵه‌تی تورکیه له نیشته‌جێ کرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م سه‌ری هه‌ڵداوه ئێستا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیه به دادگای کردنی په‌نابه‌ران به‌ر په‌رچ ئه‌درێته‌وه.
له شاری "کونیا" پولیس به په‌نابه‌رانی ڕاگه‌یاندوه له ڕۆژی دوو شه‌مه‌ی داهاتووه‌وه (06/03/2006) په‌نابه‌ران ئه‌درێنه دادگا و به تاوانی خۆبواردن له ئیمزای ڕۆژانه و سه‌ربزێوی له بڕیاره‌کانی پولیس و ده‌وڵه‌تی تورکیه موحاکه‌مه ده‌کرێن.
03/06/2006
هه‌واڵنێر؛ عه‌بباس
tel:0090 555 651 79 53 |
|
| |
| 8 اسفند 1384 |
|
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌رانی که‌یسی ناسراو به شمال عراق له ڕاگه‌یه‌نه تورکه‌کان دا
خۆپیشاندانی په‌نابه‌ران له به‌ر ده‌رکی کوپیساریای په‌نابه‌ران(22/02/2006) له ئانکارا دا
کۆبوونه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئاکسارای له به‌ر ده‌کی والی ئه‌و شاره
په‌نابه‌رانی ئێسپارتا له به‌ر ده‌رکی والی
|
|
| |
| 8 اسفند 1384 |
|
ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له تورکیه کێشه‌ی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی
ده‌خه‌نه به‌چاو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیه-به تورکی |
|
| |
| 7 اسفند 1384 |
|
ڕاگه‌یندراوی یه‌که‌ی هه‌واڵنێری په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه- که‌یسی ناسراو به شمال عراق
1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه که له ماوه‌ی ساڵانی 2001 تا 2003 دا به مه‌به‌ستی نیشته‌جێ کران له وڵاتی سێ‌هه‌م له کوردستانی عێراقه‌وه هاتنه تورکیه تا ئێستا له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هیچ هه‌نگاوێکی جیددی‌یان بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و سه‌ره‌ڕای به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی کار و باری نیشته‌جێ کران له وڵاتی سێ‌هه‌م ، که‌مترین پێویستی‌یه ماددی و پزشکی‌یه‌کانیان و هه‌زینه‌ی ئێقامه‌ته‌که‌یان که کومیساریای په‌نابه‌ران وه ئه‌ستوی گرتوه بۆیان دابین نه‌کراوه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیه سه‌ره‌ڕای ئیمزاکردنی ڕێکه‌تننامه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار به مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه تا ئێستا ئه‌م گرووپه 1200 که‌سی‌یه‌ی به په‌نابه‌ر یا په‌ناخواز به ڕه‌سمی نه‌ناسیوه و ته‌نیا له ژێر ناوی "یابانجی"خارجی دا ئیجازه‌ی مانه‌وه‌ی کاتی پێداون و تا هه‌ر کات که حکومه‌ته‌که‌یان پێ خۆش بێ ئیجازه‌ی مانه‌وه‌یان پێ‌ئه‌ده‌ن . گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و حکومه‌ته به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاندوه که به‌م 1200 په‌نابه‌ره ئیجازه نادا له خاکی تورکیه‌وه به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م به‌ڕێ بکرێن و به‌م چه‌شنه ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه ئه‌و گرووپه که له ژن و منداڵ و پیاو پێک هاتوه و به گشتی ئه‌ندامی پێشووی ڕێکخراوه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان بوون له بار و دۆخێکی نادیار دا و له ژێر ئه‌سته‌م ترین مه‌رجه‌کانی ژیان دا چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌یه‌کن که به پشتگری هه‌مه لایه‌نه ده‌کرێته‌وه و پێویستی به هه‌نگاوی به کرده‌وه و جیددی هه‌یه.
بۆ هه‌ڵگرتنی یه‌کێک له‌و هه‌نگاوه به هێزانه که بڕیاره له لایه‌ن ناوه‌ندی چاک و به به‌شداری حیزب و ڕێکخراوه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی یه‌کان به‌رێوه بچێ له ماوه‌ی 17تا 20ی مانگی داهاتوو دا(17-20/03/2006) خۆپیشاندانێک له وڵاتی سوئیس له به‌ر ده‌م باره‌گای کومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کار و باری په‌نابه‌ران ساز ده‌درێ .داوا له هه‌موو دوستان و دڵسوزانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌که‌ین به به‌شداری خۆیان هه‌نگاوێک بۆ ڕزگاری 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه هه‌ڵگرن.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له باره‌وه به‌و ژماره تێلێفونه په‌یوه‌ندی بکه‌ن کاک عوسمان تازیک له ناوه‌ندی چاک :
0041765641929
chak_penaberan@yahoo.com
26/02/2006
|
|
| |
| 6 اسفند 1384 |
|
گزارش نشست نمایندگان سازمان سراسری پناهندگان ایرانی- بی‌مرز با مسئولین دفتر کمیساریای عالى سازمان ملل در امور پناهندگان در ترکیه!
۲۱/۰۲/۲۰۰۶ |
|
| |
| 6 اسفند 1384 |
|
وێنه‌کانی خۆپیشاندانی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه (که‌یسی ناسراو به شمال عراق)له به‌ر ده‌رکی کومیساریای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له شاری ئانکارا 22/02/2006
|
|
| |
| 5 اسفند 1384 |
|
نوێترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاکامی کۆبوونه‌وه‌کانی کومیساریای په‌نابه‌ران له تورکیه له گه‌ڵ حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته له سه‌ر کێشه‌ی ۱۲۰۰ په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی (که‌یسی ناسراو به شمال عراق)
ئادره‌سی دووهه‌م بۆ بینینی به‌ڵگه‌نامه‌کان:
نوێترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاکامی کۆبوونه‌وه‌کانی کومیساریای په‌نابه‌ران له تورکیه له گه‌ڵ حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته له سه‌ر کێشه‌ی ۱۲۰۰ په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی (که‌یسی ناسراو به شمال عراق) |
|
| |
| 5 اسفند 1384 |
|
چه‌ند وێنه له لێدانی په‌نابه‌رێکی کوردی ئێرانی که له کاتی ڕۆیشتن بۆ به‌شداری له حه‌ره‌که‌تی ناڕه‌زای ده‌ربڕین له به‌ر ده‌رکی کومیساریای په‌نابه‌ران له شاری ئانکارا دا له ترمینالی شاری ئا‌فیون له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراو و لێانداوه.
وێنه‌ی ۱ وێنه‌ی ۲ وێنه‌ی ۳ |
|